بحث هذه المدونة الإلكترونية

09‏/04‏/2011

test

 duvan en symbol för fred
کۆتر وەک سیمبوولی ئاشتی

لینکی بریاکان گرێدراوی ژیانە
لەبەر ڕۆشنایی واتایەک هەڵدەگرێ 
هەڤاڵ سەید حەسەن
٢٨\٢\٢٠١١
داری بریا بەرناگرێ ، هەزارجار بێژی بریا دوونیا وەک ئەمڕۆ نەبوایە، بریا هیچ مرۆڤێکی دڕندە، ئۆرگانیکی زۆردارانە بوونی نەبا، بریا نەخۆشی، قەلەوی، نەخوێندەواری، پیری و بزڕکانی هزر بوونی نەبا. دەتوانین لەدەریای بریاکاندا تا ئەزەل مەلەبکەینوو تا بینی خەیاڵ دەیگرێ بخوازین، لەمێشکمانە یاساکانی جەنگەڵ بسڕینەوە، قسەی زل بکەین، ڕاپۆڕتی بەڕەونەق درووستکەین، پێمان وابێ خامەی پڕسرووشی ئێمەی شاکارنووس، مۆدێرنیستی بان عەردوو پان مەوسم، زولالی هزروو هەستوو ئاکاری مرۆڤی  لێ هەڵدەڕژێ، گەر پێمان وابێ لەساتە سەختەکان پێشمەرگەبووین، و بوێری لە سیماو ڕەسەنایەتی مێژووماندایە، دەربڕینی ناڕەزایەتی کاری  واچکۆڵەو هەرزە، هاواری زبری سەر عەردە،  گەر بێژین ئەوەی ئەمڕۆ دەگوزەرێ شتێکی وانییە کاتی بۆ خەسارکەی، بریا وانەبوایە، بریا معاشەکەم، جۆری کارەکەم، ژنەکەم و منداڵەکانم، تەنانەت شێوازی ژیانیشم وانەبواییە. بریا خۆشم خۆم نەبام، وەک جۆنتراڤۆڵتا ئەکتەرێکبام یا وەک مایکل جاکسۆن دانسۆسێکبام، وەک چۆمسکی و ڕوسنبێری نوسەرێکبام، وەک گیڤارا و عومەر موختار یا وەک لینین ڕابەرێکبام. زانراوە کە داری بریا بەرناگرێ، بریاکانمان نیشانەی بێدەستەلاتیمانە کاتێ بە سستی و هزرگەرایی دەیخەینە ڕوو، هیچی لێ شیننابێو نامانگەیێنێتە کەناری خواستراوی ژیان.




ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق