چەند تێبینییەک سەبارەت بە پەروەندەی
( سەردەشت عوسمان )
هەلومەرجی خەلکی ههولێر وەک پرسێکی هەنووکەیی له چێوەی درامای حوکمڕانی ئەمڕإۆی کوردستان، گەر تا ئەندازەییەک وەکخۆی یەکێ لە شتە زانراوەکان باسکرێ، وا دەخوێندرێتەوە کە هەولێر: درێژەی بابەت
.....................................................................................................................................................
لە گوندی گردعازەبان کرایەوە بۆ درێژەی هەواڵەکە کلیکی ئێرەبکە
............................................................................................................................................................
سەردەشت عوسمان
شوێنی لە ناو دڵی گەرمی ئازادی خوازانە
تیرۆر کردنی سەردەشت عەسمان
هەموو مێژووی ئەزموونوو دەستەلاتی زۆردارانە لەژێر پرسیار دادەنێ
تیرۆری لاوێکی ٢٣ ساڵەی خوێندکاری زانکۆ، نەک هەر تەنها خەلکی هەولێر، سلێمانی ، کەرکوک، دهۆک دەهەژێنێ ، وەک درامایەکی بێبەزەییانەو دڵڕەقانەی خەلکانێکی ناشیاو بە کۆمەڵگەیەکی سڤیل ،کە لێبوردەییو تۆلەرانسی تیادا بەبنەماو توخمێکی حەیاتی دادەنرێ، بەڵکو شایەن بە هیچ ناوەندوو گۆڵمەزێکی دەروون ساخلەم نییە لەهەر ئاستێکی کۆمەلایەتیو ئابووریو فەرهەنگی بێ. ئەوەی کە جێی تێڕامانە. یەکێ لە دلسۆزانی ئەم گرووهە دڵڕەقە، گوتبووی : (توخوا تۆشبای سەردەشتت نەدەکوشت). ئەمە گەردیلەو دانەی لمێکی بیابانی وشکی دونیای بێ فەنتازیای ئەوانە. جێگەی بەزەییو نیگەرانی ئێمەنە، کە کەم هەستن، ناتوانن وێنای سەرەنجامی کارەکانی خۆیان بکەن. با سیمای پڕ هیواو ئارامی سەردەشت عوسمان هێوریانکاتەوە، ئەو هاوڕێیەی کە من نەمبینیوە، هاوخەیاڵی ئەو بیانییانەییە کە کوردی نازانن، تەنها لەدەمی ئەوانەی بەسەرهاتی نێو کوڵانەکانی هەولێروو کوردستانییان لایە، زانیویانە کە سەردەشت تەنها تۆماری ئەفسانەی دڵڕەقی دەستەلاتێکی ئۆتۆکراتی میلیشیایی و فامیلیای فیوداڵی هاروو موجریم نییە. بەڵکو سەردەشت وەک خۆی، وەک بۆچوونی ئەوانەی تەنها چیرۆکی ژیانییان بیستووە، دەزانن، لەبەر خاتری جوانی خەیاڵی، خەونی تەنکو پڕ لە ڕۆشناییوو ڕەنگی، نێوان هێڵی هۆشوو خەوا ، لەجیهانی ویستوو حەزە ساکارەکانی، لەسەر خۆدوانوو دەربڕینی دەردەدڵێ، خۆ هەر تەنها گلەیی لێتان هەبوو بۆ کوشتتان ؟
سەرەتای هاوپشتی |
ڕەوندی کورد لە سوید، لە پێناو ژیانێکی ئازادترا |
ئەمڕۆ لە شاری یۆتۆبۆری |
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق