بحث هذه المدونة الإلكترونية

29‏/05‏/2011

ئەمەیان شتێکی باشە



ئەمە بەسەرهاتی یەکێ لە سەرۆکەکانی ئەفریقاییە لەگەڵ برادەری مناڵی خۆی ( زوفی ). زوفی واڕاهاتبوو بە ئەرێی(ئیجابی) خوێندنەوەو لێکداتەوە بۆ هەموو ڕووداوو پێشهاتەکانی ژیان بکات، سەرەڕای ئەوەی کە ڕووداوەکە باشبێ یا خەراپ بووبێ، ئەو هەمیشە دەیگوت: ئەمەیان شتێکی باشبوو.

ڕۆژێ سەرۆک و زوفی بەیەکەوە چووبوون بۆ ڕاو. ئەرکی زوفی ئەوەبوو کە تفەنگەکەی سەرۆک داگرێتەوەو سازوو سواریکا. بەڵام ئەمجارەیان هەڵەیەک ڕوویدا، لەدەمی گڕدانی چەکەکەی، سەرۆک پەنجە بچوکێکی خۆی پەڕاند.
زوفی بۆ ساتێ بێدانگ بوو پاشان گوتی: ئەمەیان شتێکی باش بوو.
سەرۆک یەکجار تووڕەبوو لە زوفی سەبارەت بەوەی سەرەتا بەباشی چەکەکەی بۆ سازنەدابوو، پاشانیش پێی وایە کە شتێکی باش ڕوویدایە. بەشێوەییەک تووڕەبوو هاوڕێی مناڵی خۆی یەکڕێ ڕەوانی بەندیخانە کرد.
پاش بەسەرچوونی ساڵێ سەرۆک دەرچووبوو بۆ ڕاوشکار لە ناوچەیێ کە بە پڕ خەتەروو مەترسیدار دەژمێردرا.
لەوە خەراپتر ڕووینەدا کە گرووپێکی کانیباڵ( مرۆڤ خۆر )سەرۆکیان گرتوو ڕایان پێچا بۆ دێکەی خۆیان.
بەستایانەوەو خەستیانە سەر ئاگردان، بەر لەوەی ئاگردانەکە داگیرسێنن، یەکێ لە کانیبالەکان تێبینی ئەوەیکرد، کە سەرۆک پەنجەیەکی نەقوستانە. لەبەر ئەوەی کانیبالەکان لەژێر کاریگەری خورافاتێ بوون، نەیان ویست شتێکی ناتەواوو ناکامیل بخۆن، سەرۆکیان ئازاد کردوو ڕێگەیان دا بڕوا.
لە ڕێگەی دووروو درێژی گەڕانەوەیدا بۆ ماڵ، بیری لە هاوڕێکەی خۆی دەکردەوە، کە چۆن کاری سەقەتی ( زوفی ) بووە مایەی ڕزگاری گیانی ئەو. زۆر بەقوولی پەشیمان بۆوە کە بەم شێوە ناشیاوە مامەڵەی لەگەڵیا کردووە.
سەرلە بەیانیی ڕۆژی پاشی گەیشتەوە دێکەی خۆی، یەکەمین کار کە پێی هەڵسا چوو بۆ سەردانی زیندانوو فەرمانی دا کە زوفی ئازاد کرێ.
سەرۆک ڕوونی کردەوەو زۆر بەقوڵی پەشیمانی خۆی دەربڕی، تۆ لەسەر هەق بووی، شتێکی باشبوو کە من پەنجەیەکم لەدەستدا.
باسی بەسەرهاتی خۆی گێڕاوە لە گەڵ کانیبالەکان، من زۆر دڵتەنگم کە تۆ ساڵێکی تەواوت لە زینداندا بەسەربرد.
زوفی هاتە وەلاموو گوتی : وانییە، ئەمە شتێکی باشبوو.
سەرۆک بە ڕامانەوە پرسی: چ باشییەک لەوەدایە کەمن ڕێگەم دا باشترین هاوڕێم زیندانی کرێ.
بەڵێ گەر من لە زیندان نەبامە، دەبا لەگەڵ تۆ بام لەم گەشتەی ڕاوت! وەلامی دایەوە زوفی بەزەردەخەنەیەکەوە.

سەرچاوەی وەرگێڕان:
Det är aldrg kört
لاپەڕە: ٢٧، ٢٨، ٢٩
بەرگی یەکەم
هەڤاڵ سەید حەسەن

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق