سۆفیە کارلسۆن، لەدایکبووی ( ٢٥ / ٣ / ١٩٧٥ ) ستۆکهۆلمی
پایتەختی سوید. دوابەدوای بەشداری لە خوێندنی بەشی موزیکی گەلێری ( فۆلکلۆری)
فێرگەی باڵای شاهانەی ستۆکهۆلم، بۆ زانین زۆربەی ئەم جۆرە خوێندن گایانە هیچ
پێشمەرجێکیان بۆ خوێندن نییەو بەشێوەییەکی ئۆتۆنۆم(سەربەخۆ) بەرنامەی پەروەردەیی خۆیان
دادەڕێژن، خوێندن لەوێ بە خۆڕاییەو بە تاقیکردنەوە کۆتایی نایێ وەک ئاشکرایە زۆرێ
لە زانکۆ ناسراوەکانی هونەر دەردەچن بەڵام داهێنانوو بەرهەمێکی بەرچاوو بەر
هەستییان لێوەپاشنایێ . دوای چوار ساڵ ئەندامییەتی( ١٩٩٨ تا ٢٠٠٢)و سەرقاڵی بە پڕی
کات لە گەڵ گرووپی ( ئاگێرە) ی موزیکی فۆلکلۆری سویدی، یەکەمین بەرهەمی موزیکی خۆی(٢٠٠٢)
خستە بەر گوێ و دیدی هەوادارانی دەنگوو نەوا. دووەم ئەلبوومی (٢٠٠٥) لەژێر ناوی
(سڤارتە بالادێر) گۆڤەندە هەڵبەستی ڕەش، کە جۆرێ لە هەڵبەستی گێڕانەوەیی سەما
ئامێزە ، لەڕێگەی ئەم بەرهەمە ڕەسەنەییەوە بە هۆی دەنگی ناسکوو پڕسۆزوو گەرمی
ڕیتمی لاواندنەوەی تایبەت بەخۆی، توانی جێگەی خۆی لەناودەڵی گوێگرانی بکاتەوە...
لەسەرینی پڕفرۆشی( زیاتر لە ٦٠٠٠٠) ی ئەم بەرهەمە، کە شاکارێکی پڕ لە بەهرەو چێژی
گۆرانی و موزیکە، خەلاتی گرامی لەلایەن سوید و دانیمارک پێبەخشرا، ئەم خەڵاتە
ناوەکەی لە گرامافۆن وەرگیراوە و لەساڵی (١٩٥٩)وە دەبەخشرێ بە خرۆشی داهێنانی ئەم
ڕشتە پڕ لە ئاهەنگوو ئێستاتیکییەی بواری هونەری موزیک و گۆرانی، کە لەهاوشێوەی
خەڵاتی ئۆسکارە بۆ داهێنانی بەرهەمی سینەمایی. بەرهەمی سێیەمی لەژێر ناوی( بەستەی
سەربانێژە) بڵاوکردەوەو هەمان جێکەوتەی جوانی خۆی هەبوو لەناو هەوادارانی. بەو
هیواییەی دەنگخۆشانی کورد بتوانن وەک ئەم کەنیشکە دەنگخۆشە بەسەبروو زانینەوە
لەناو کایەی موزیکی کوردیدا، هەستوو سۆزی گوێگرانییان بۆخۆیان ڕاکێشن. ئەو بەڕێزانەی
وەک دەستگای نانی ماشێنی هەفتەو هەیڤییان
لێ ئاوانابێ بەرهەمێکیان هەییەو بە کەرتکە دەنگی ڕەقوو کەرخوو زڕەکانیانەوە بە
هەموو تیفتیفەو چاکسازی بەرنامە دەنگییەکان، هێشتا زیاتر لە فۆتۆمۆدێل دەچن و لە
کلیپێکدا هەڤدە کەڕەت خۆیان دەگۆڕنوو هێشتا لە خۆیان ناڕازینەو پێیان وایە موزیک
کورتی هێناوەو هۆنراوە سەقەتوو لەنگەو بڕییان بە فەزای نەرمی هونەر ناشکێ و وادەزانن
لەبەر کڵۆشی کراسوو دەرپێو تەقەڵی دورمانوو جوڵەی نواندن، جوان دەرنەکەوتوون. زۆرێ
لە خەڵک لاروولەنجەو جلە ئاڵوواڵاکانیان دەبینن و لەوانەییە بۆنی عەرتوو
بەرامەشیان هەستپێکراوبێ، بەڵام هزروو هەستی گوێگرانیان بۆ زۆر شتیتری دوور لە جوانی
و سازی هونەری موزیک و دەنگی خۆش بەڕێدەکەوی....
هەڤاڵ سەید حەسەن
١٦/١/٢٠١٤
بۆ بینینی کلیپی ( ڕەشیش ڕەنگە) کلیکی ئەم لینکەی خوارەوە بکە
Black is the colour
سەرچاوەی ئەم نوسینە بۆ کۆمەڵی ماڵپەڕو واڵی ئەلکترۆنی
دەگەڕێتەوە، لەوانە:
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق