زۆرجار ئێمە خۆمان هاوکاری خەراپەو
تێکدانی زیاتری شتەکانین، لەوانەییە ئەمڕۆ بەهێزترین و قوڵترینی بۆچوونەکان، لە درۆیەکدا
خۆی ببینێتەوە کە زۆر لەڕاستی دەچێ و زۆرێ هەستی پێدەکەن بەلام خۆیان لەم هەستانە ناکەن
بەساحێبوو ، لەئاستیا خۆساڵۆسدەکەن، هەریەکە لە هاودەمانمان، بە ئەنگیزەو مەرامێ پاکانە
بۆ تەمەن درێژی درۆو ناڕاستی دێنێتەوە.... ئەمڕۆ واپێدەچێ هەر قوتبوو قودرەتێ کە هەییە بڕیاری کوشتنی شتێکی داوە، یا تینوی تۆڵەسەندنەوەییەو
هیچ شتێ هەدای نادا تا ئەودەمەی بەرامبەرەکەی وەک خۆی لێنەکات، خۆی بە بێکەڵکوو نابوتو خەسڵەت حەرام دەزانێ...ئەو بارەی ئەمڕۆ بوونی
هەییە وڵاتمان بەرەو وێرانی دەبات، هەر ئەو پلانە دزێوەییە کە ئاستی قەیرانی ئینسانی
کورد لەناوەوە زیاددەکاتوو هەلومەرجی نائاسایی لە هەموو ناوەندە مرۆییەکان بەبەردەوامی
دێلێتەوە تا هەڵی لەبار دێتە پێشێ بۆ ئەو هێزەی کە لەدوای ڕاپەڕینەوە پلانوو بەرنامەی
تێکشکاندنی هەموو جوانییەکانی ڕۆحی و مادی
ئینسانی کوردیان داڕشتووە... ڕۆحییەتێ زاڵکراوە زۆر کولوو کۆڵوو تاریکە، لەهەردوو سەردا،
ژیانوو حورمەتی ئینسانی تیادا بە ئەندازەییەکی زۆر فەرامۆشکراوە.... بێننە بەر چاوتان
ئەم ئەتوارە ڕاسپۆتینییەی لەناومانا دەگوزەرێ، دەبێ خەتا بکەین تا خوداوەند بەراتوو بەهرەی تۆبەکەمان پێ ببەخشێ، دەبێ سەرۆک
و خاوەن مەقاماتەکانی ئەمڕۆ چ خەتایەک مابێ
نەیانکردبێ بۆ تێکشکاندنی یەکییەتی خەڵکو کۆدەنگییان، ئەوە لە کەرکوک و سەرجەم
ئەو ناوچە کوردییانەی کە عەرەبوو تورکە ڕەگەزپەرستەکان چاوی تەماحیان تێبڕیوەو
، بە گوێرەی ڕەوشی ئەمڕۆ، دەبێ چارەی کرێتوو خۆپەرستی تێکدەرانە بەتەکامول بگاتوو هێزی
زێرەڤانی بنێردرێ تە سەر خەڵکی کەرکوک گەر داوای پێکەوە ژیان و خۆ گرێدان بە هەرێمی
کوردستانەوە بکەن. ئەمڕۆ ئەو بنەما ئاوەزییە،
دەستەڵاتێکی زۆری هەییە، شتێکی سەیرو
غەریب نییە. چۆن ئەوڕۆ لێکی ناکەینەوە ئەوەی
لە گەڵ مەڕان شیوەندەکاو لەگەڵ گورگە بۆرەکانیش گۆشت دەخواو کەلبەو زمانی بە گۆشتوو
خوێنی گەرموو تازەی خۆماڵی چێژداردەکات .. تاکوو ئەمڕۆ جەوهەری ترین و ڕەسنترین درۆ
ئاوێتە بە توێکڵە ڕاستی کراوەو سەرفیاتێکی باشی لەبازاڕی سیاسەتدا هەییە... ئەوەی دوێنێ
نەفت دزبوو ، ئەوەی دوێنێ شەقڵی خیانەتی نیشتیمانی لەناوچەواندا درابوو، ئەمڕۆ نەیارەکانییان
دڕندانەتر لەهەر کات تێکبەربووینەو لەسەر گرێبەستی مارەبڕینی تازە شەڕدەکەن.. ئاغای
ئەرغەیانوو گاکر، پاشای عەرشی ڕەش، سمێڵی قەیتولی
خۆی بادەداو، نازانێ چێژی ئەم خەتا تازە داهاتووە، لەبەربوونەوەی کامیاندا زیاتر دەبێ،
تا بەسەری ڕابگات... بەڕێزان ئەمڕۆ ئەگەر خۆمان پێ ڕاستگۆو بەویژدانوو بەڕەوشت بیت،
دەبێ ئەو کەسانەی کە بەزانینەوە درۆدەکەن ، بە کەیفی خۆیان لێکدانەوە شیکار بۆ شتەکان
دەکەنوو واشدەزانن خەڵک باوەڕیان پێدەکات،
گرنگە بۆجارێکیشبێ بەم سەرە پڕ گرفتوو زیانبەخشە بڵێن، تۆ ڕووتوو قوتی
ئاگات لەپێ و ڕۆینت بێ، ڕووتانەوە بەو مانا عەقڵ ڕواڵەتییەنا، بەڵکوو بەمانا قوڵوو پڕ لە تەنزوو کینایەکەی، شەرەفێکی
گەورەییە بۆیان گەر وەک غاندی سنگوو پشتیان
دیاربێ و بەرگوو پەلاسیان پاژە پەڕۆیەک بێ، بەڵام ڕاستگۆ و ئینسانیبن.. ئەرێ بەڕێزان
ئێوە بڵێن ئەگەر شەرمشکاوی دوێنێ و دەبابەکانی ٣١ ئاب و دزینی پارەی گومرگ و دەستبەسەرداگرتنی
زەوی، شار، قەدەغەکردنی دانیشتوانی ڕەسەنی شاروو دێکان لە مانەوە لە زێدی خۆیان، سیاسەتی
تورکاندن و عەرەباندن و هەموو ئەو بەڵێندەریو شەراکەتە تێکدەرانەی کە بوونی هەییە وەلانێن،
هەوڵدەین قۆناغێک لەمڕۆ لەپێشتر بین، بیننە بەرچاوتان ساڵی ٢٠١٥ مامۆستا کرێکار و ئەبو
دەرداوو ابو سەیاد و سەفاح لە بڵندگۆی مزگەفتەکانی
کوردستان هاواری بۆ عەرشی خودا بەرز دەکاتەوە و داوای ئاگری دۆزەخ لە ئاسمان دەکات
و گلەیی لە دڵنەرمی و مرڤکوژەکان دەکات کە جیاکارییان کردووە لە کوشتندا، نابێ کوردێک
و ئەمریکییەک و شیعەیەک لەیەک جیاکەنەوە، بڕیاری خوداو مەشیئەتی ڕەتکرێتەوە.. بێننە
بەرچاوتان، ڕەوشی ناو شارەگەورەکان زۆر لە سەید سادق نزیکبووبێتەوە، سوپای عیراقی خۆی
باش پڕچەک کردبێ و لەسای تەنگەژەو ئەزموونی بەردەوام، باری ڕوحی باشتربێ لەجاران. ئایا
گەر لەناوەوە شەقام و خەڵک کۆدکرابێ و دژ بە بوونی خۆی بجوڵێنرێ، ولاتانی دەورووبەر
گوشاربێنن و پارەو داهاتی کوردستان کە بە فەرمی لەلا دانراوە سڕکرابێ و دژ بەخۆمان
بەکاربهێن، بۆ سەرگرتنی ئەجێندای داگیرکەرانی کوردستان کەڵک لە داهاتوو
لە مرۆڤی کورد وەرگیرابێ، ئایا ئینسانی کوردوو خاکەکەی پاروویەکی ئاسانوو چەور وەک
چەشەی بێ ماندووبوون ناکەوتە بەر شاڵاوی کەلبەو دەمی ئەمانە... من وای دەبینمەوە کە
تەنگەژەی ناوماڵی کورد بەشێوەی ئەمڕۆی نەزیفێکی گەورەییە، لاوازکردنمان لەناوەو دەستیپێکردووە..
تا ئەو کاتەی لەبەرڕۆینی هێز دەگات بە چڵە پۆپە، گەندەڵی لە ترۆپکادەبێ، کوشتنی جوانترین
و ناسکرتین توێژاڵی نێو کۆمەڵگە بەردەوام دەبێ، کلۆرکردنی دەستەڵاتەکان و داهێزرانیان
لە ڕووی متمانەوە ڕوو لە هەڵکشاندەبێ، کەشێکی پڕ لە عەبەسییەتوو ڕقوو تووڕەویی ئاوەز
کۆنتڕۆل زاڵدەکرێ، تا وادەو میقاتی ئەو لەقەییە دێ کە لەدەرەوە تەواوکەری ناوەوە دەبێ...
ئەمڕۆ لەهەمووکات زیاتر پێویستمان بەیەکتر هەییە، دەبێ بەهۆشەوە لە پاشکۆی پڕ لە مەحکومییەتی حزبی و ئایدیۆلۆجی خۆمان
بڕوانین، ئێمە کەسمان فرشتەی بێخەتا نین، تا پێویستمان بە خۆ پاککردنەوەو مشتووماڵی
بوونی فیزیکی و ڕووحی و هزری نەبێ ، دەرفەت
دان بەخۆمان، دەرفەت دان بە بەرامبەرەکانمان بۆ
چاککاری و بەخۆداچوونەوەی بەردەوام بۆ گێڕانەوەی شتەکان بۆ شوێنی درووستوو ڕەوای
خۆی.. بەڵام دەرفەتدان بە دڵڕەقی و خاپاندنوو درۆو ناڕاستی و
دووبەرەکایەتی لەسەر بنەمایەکی نامرۆڤانەو نا ئاوەز، ئەو قوفلدانوو بێچارەییەی لێدەکەوێتەوە،
ئەو کابووسە دزێوەی لەخەونەکانمانا لێیهەڵدێین
دێنێتە ناو ژیان، دەبێ ئەوسا وەک دیرۆک و پەند خۆمان بە نموونەی خەراپە بێنینەوە، بۆ
هەتا هەتا زەلیلوو بندەستەی تورک و عەرەبە شۆڤێنییەکان بین، ئەویش لەبەر یەک ڕاستی
ساکار، لەبەر ئەوەی لە دوونیایەکی گۆڕاودا، هەموو بارێکی ئاڵوگۆڕی تیادا شیمانە دەکرێ..
بەلام ئەوەی بەئاگاییەوە لەناو شەتەکاندا دەیگوزەرێنێ، هیوای زیاترە لە تابووری بێئەژماەی
هزر دەروێشان ..
هەڤاڵ سەید حەسەن
٧/١/٢٠١٤
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق