ئەمڕۆ پێدەنێینە ناو یەکەمین ڕۆژی ساڵی
٢٠١٤ ی میلادی، پاروو هەموو ڕۆژگارە خۆشوو ناخۆشەکانی پێشوو تەڕەلاسکەی ئیلهامبەخشی
ڕۆژەنووێکانمانە، ئەزموون و تیاژیانی دووێنێمان ، کارە باشەکانمان، وتەو سەرگوزشتە
خۆشەکانمان، هەڵوێستوو کاری بەجێو پڕ لە گردووکۆمان، خۆبەخشی و خاکەڕایی گونجاومان،
هاوسۆزی و هاوپشتیمان، دڵسۆزی و ڕاستگۆییمان هەوێنوو ئیلهامبەخشدەبێ بۆ پڕکردنەوەی واتاو مەبەستەکانی مانەوەو بەردەوامی ئەمڕۆ ..ئاشکرایە
هەریەکەمان داسوو مەڵاغەو دەستی هەر ئەوەندەی بڕی و هەریەکەو بەگوێرەی نیازپاکی، بەشێوەی
خۆی گەوزی خۆی لێدا. هەموو تاڵیی و سفتوسۆی کەسەرەکانی دوێنێ، هەموو شکستوو هەڵەکان، هەموو پەینووپاڵی باندراوی دووبەرەکایەتی دەورووبەرمان شیاو بە تێگەیشتنی زیاتروو
ڕامانوو کارسازی و ڕووبەڕووبوونەوەییە. دەشێ
شتەکان هەندێجار بێماناو بێ سەرەنجاموو پڕ لە داوەڵوو زڕخەیاڵ خۆیان بخەنەڕوو، خۆمان
لەسەر هەوارێکی خاڵیدا ببینینەوە، دەرەقەتی تینوو هەژموونی دڵڕەقی ئاکاروو وشکی و زبری
وتەو ڕاستاو پاستانی پانتایی هەراوی زبڵووزاڵە مادی و مەعنەوییەکانمان نەبووبێ، بەڵام
نەکەوتینە قوڵکەی ڕێگاو لەو کەمەی کە کردوومانە لەڕووی ماناوە جوانترین و ڕێکوو تەکوزترینیانە.
من بەچاوی خەتاپۆشی سەیری دوێنێ ناکەم، ئەو تێکدانەی کە لە زێدەڕەوی و تەماح و چاوچنۆکی
و ڕۆحێکی نائاراموو گرژدا دوێنێ هەستمان پێکرد، ئەمڕۆ تەنها بە کاردانەوەییەکی سەرچڵانە
بەرزەفت ناکرێ، بەڵکوو هاوکاری و هۆشیاری و تێگەیشتنی دروستوو و دانبەخۆداگرتنوو لێبوردەیی
سەرووسیما دەدات بە خەونەکانمان و ژیانی بۆ بەلادادێخێ.
بەبڕواوە پێمخۆشە هاوڕێیان ساڵی تازە
پڕبێ لە سەرنوێشکی خۆشترین خەڵاتوو بەراتی کاروو خەباتی هەر ڕۆژەتان، ئارامی و شادی
کونجی ماڵبەماڵوو ناخبەناخی هەرهەمووتان بگرێتەوە. خۆتان و هاوسەروو هاوڕێ و خاوخێزانتان لەباوەشی خۆشی و ڕێزوو تەناهیدابن.. سەرەساڵتان
پیرۆزبێ. هەر چەندە بەهۆی کارەوە ئەم شەو لەگەڵ
خاوخێزانوو هاوڕێیانم نەبووم، بەڵام دڵنیام شادی و خۆشی باڵەپڕژەی بۆ سەر هەمووتان
هاتووەو سێڵاوگی خۆشی ئەوقی ئاسانی پڕ لە ڕۆشنایی کردووە..
هەڤاڵ سەید حەسەن
١ / ١ / ٢٠١٤
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق