هاوکارمان بە بۆ ئەوەی شتێ بکەین، بەرلەوەی نەهامەتی ئێمە،
ببێ بە هیتۆ
ئەمە وێنەی یەکێ لەو دایکە مناڵکوژراوەنەی نیوتاونە لە
ئەمریکا. سەرلەبەیانیی هەینییەکی ئارام، قوتابخانەی سەرەتای و ناوەندی هەژێنرا بە تەقاندنی
زیاتر لە ١٠٠ گولەی چەکی کوژەر، کە بەدەستی کوڕێکەوەبوو، جگە لە کوشتنی دایکی خۆی
٢٠ مناڵوو ٦ مرۆڤی پێگەیوی کوشت، ئەمریکییەکان لەم یادە پڕ لە ناسۆرییەدا، ئۆباماو
دەستەلاتداران بە کەمتەرخەم دەزانن کە ننەیانتوانیوە ژینگەیەکی ئارابوو بێ چەک بۆ
مناڵان دابین بکەن.... بەڕێزان، دیارە لەلای ئێمەمانان، ترازیدیاو تاوان بۆتە
شانازی ، سەیری ماڵپەڕوو وێبلاگی مەسئەولوو کوڕە مەسئەولوو خزمە مەسئەلەکانی
کوردستان بکەن، هەر یەکە مەشجەبێ فیشەگوو چەکی قورسی لەخۆبارکردووەو شانی بۆ عالەم
دەرپەڕاندووە، سەیری سەرۆکی هەرێم کەن بەخۆ بە دەمانچە سەفحاوییەکەی کە هەندێ لە
دەربارییەکان لەدیواریان گرتووە. بەبۆچوونی من ئەو کەسانەی کە شانازی بە ئامرازی
کوشتن دەکەن، ئەوانەش وەک ئەم تاوانبارە ئەمریکییە، دەبن بە هاندەری توندووتیژی لەنێو
کۆمەڵگە.....
هەڤاڵ سەید حەسەن
٢٤ / ٤ / ٢٠١٣
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق