بحث هذه المدونة الإلكترونية

24‏/04‏/2013

داوای کچی سەرۆک بکەی لە وڵاتی دمۆر، لەخەونیشابێ تۆڵەی هەر کوشتنە






بەر لە سێ ساڵ  سەردەشت عوسمان دوای نوسینی گوتارێ لەسەر باری گەندەڵی دەستەلات دارانی ئەوڕۆ، کە ڕەوشێکی زۆر دژواروو دوور لە ئەخلاقوو ئەتواری ئاسای ئینسانی لێهەڵدەڕژێ....لە دواین نوسینیدا خۆی وەک مرۆڤێ وێناکردووە، کە هەموو ئەو بەهرەو تواناییانەی لایە کەلەلای هەر کەسێکەو، ئەو پێیوابوو کە فریعەونوو بەناو عیفریتەکەی کوردستانیش مرۆڤێکی ئاساییەو هیچ بەهرەیەکی خودایانەیان تیادانییە.. دیارە بەربادی دەستەلاتدارە مەغرورەکان ئەو دەمە لەئەوجی خۆیابوو.. وایان دەزانی جاری جارانە هەرکەسێک بکوژنوو شونبزری کەنوو کەسێکیش نەوێرێ باسی بکات و تۆمەت ئاڕاستەی ئەو وەحشییانە بکات کە بە ئاشکرا لەبەردەمی زانکۆ لەبەر جاوی خەڵک پرۆسەی ڕفاندنوو  پاشان پاکتاوی جەستەیی بۆ ئەنجامدرا.. ئەوان بەم کارە نیوە ئاشکرایە هەر مەبەستیان تیرۆرکردنی سەردەشت عوسمانی خوێندکاری زانکۆو نوسەر نەبوو، بەڵکوو بۆ کوشتنوو چاوشکاندنی هەر هەموو لاوانی ئازادی خوازی کوردستانبوو.. بەو هیوایەم کە ڕەوەندی کوردی بەشداییەکی بەرفراوانتر لەجارانی هەبێ.. ئەم سەگە هارە ڕەفتار سەدامییانە.. بەهاتنە پێشێی کۆمەڵانی خەڵکوو دەخاڵەتی لە ئاشتی و یەکسانیو بەختەوەری پاشەکشێیان پێدەکاتوو ئەگەر کاری دزێوترلەوەی کە ڕویدا  لە مێشکوو دڵێ ڕەقبەستوویانا هەبێ دەشێ نەیکەنوو خۆیان نوقمی زەلیلیو تاوانی زیاتر نەکەن.

هەڤاڵ سەید حەسەن
٢٤/٤/ ٢٠١٣

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق