بحث هذه المدونة الإلكترونية

27‏/04‏/2013

پاڕادۆکسی ڕاستییەکان


          

             دیارە مرۆڤەکان بەوە ناگۆڕێن کە لەکوێ دەژین، یا لەچ ئەکادیمیایەک بونەتە پڕۆفیسۆر، یا لەناو کام گروهوو گۆڵمەز سەرقاڵی کارن.. ئەوانەی کە باسیاند دەکەین وەک توێکڵێکی دوور لە ناسنامەی راستی کەسەکانە... ئەو شەهادەدارانەی کە لەزانکۆی بەغداو سۆربۆرن و ئەنکەرەو هایدلبیریان خوێندووە مەرجنییە کە زانینی ئەکادیمیان بەڵگەی لێبراوبێ بۆ چاکیو دڵگەورەیی و نورانیبوونیان،، مەرجنییە دەوڵەمەندوو پارەدارەکان هەمیشە نامرۆڤوو بێویژدانوو دڵڕەقوو کەلەپوتبن.. ئەوڕووەی کەنزیکە لەخۆت، ئەوبوونەی کە ناسنامەو شوناسی لە هیچ زانکۆیەکوو فابریکەخانەیەک بۆ بەڕادان نادرێ، ئەوە پەیوەستە بە سرووشتی بوونت، مانایەکی زۆر قولتر لەم ڕواڵەتە هەڵدەگرێ. هەرخۆت دەتوانی لەهەموووکەس زیاتر پیی ئاشنابی.
            ئەوەی کە لەم وتارەدا سرسنجی راکێشام ، ماوەیەکی درێژە، ئەوانەی مزگەفتەکانی ئەوڕوپایان کوردووە بە شوێنی ساخکردنەوەی کالاو مەڵبەندێکی بازرگانی، ئەوانەی هێندە باسی پارەو پاوەریان لایە باسی ئەخلاقیان لانییەو، بۆ هەموو شتێ دەست بۆ گیرفانیاندەبەن.. زۆر باسی گۆشتی حەلال و کەبابی حەلال و جوینی حەلال دەکرێ.. کەچی بەگوێرەی هەواڵی ئەمڕۆ هەندێ لەم حەلال شۆتانەی سوید لەنێوان سەدا پەنجا تا سەدا سی گۆشتی بەرازی تیایە...

هەڤاڵ سەید حەسەن
٢٧ / ٤ / ٢٠١٣

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق