دوای سەدەیەک خەباتوو شۆڕش، دژ بە هێزی داگیر کەر، هێزێک لە مەنفاوە هاتەوە کوردستان، هەڵی شێوانی باری دوای جەنگی قۆستەوە، دوای ماوەیەک سەرکزی پێویست بۆ خۆدروستکردنەوەو ژیاندنەوەی ڕایەڵەی جاشەکۆنەکان، پەیوەندی بە زۆرترین ژمارەی جاسوسە ئاشکراو نهێنییەکانی کوردستان، بەس بوو بۆ پرۆسەی کورداندنی تاوان، بۆ دووبارەکردنەوەی هەمان کاروو بۆچوونە نامرۆییەکانی نەژادپەرستە بەعسییە عەرەبەکان. فەرمون دوای ئەو هەموو خوێنوو فرمێشکوو عەزیەتەی دایکان و باوکانوو تەواوی کۆمەلانی خەلکی کوردستان.. ڕۆڵی جاشایەتی و ناپاکی دووبارە بەڕژێمکراوە، قالبوو بۆتەقەی حوکمڕانی ئەوڕۆی پێدراوەو هەموو شتەکان سیمای جاش و ئەفرادی ئەمنوو ئیستخباراتی جاران دەدات.. ئەو ئەبو شواربەی کە بەمشتی توندوو عەسەبی عەسابانەی عەرەبی، بە دەمانچەو قۆنداغە تفەنگ، پشتو سنگی گەنجانی کوردیان دەکوتی و ئهانەو سوککایەتییان پێدەکردن، تا هەموو بەرەنگارییەکی ئینسانیان تیا بکوژن، ئەوانەی کە بێلایەنترین فیراری عەسەکەریان لەبەر دەرکی ماڵو سینەمەو چایخانەکانی شار، لەپشتی پیکەب باردەکرد، بەسەریاندا دەنەڕاند، دەیانگوت ئەوەی ڕابکاو بیر لە هەڵهاتنوو دەربازی خۆی بکاتەوە، دەرفەتی ژیانی نییە، بەوەی لەدەستمایە دەیکوژموو بە واجبی بەعسیانەی خۆم هەڵدەستم! ئەم چەکبەدەستە بەواجیبانە، ئەوڕۆ دەستەلاتیان زیاترە لەجاران.. فەرمون گوێ لە یەکێ لە پێشمەرگە سەرەتاییەکان بگرن، کە لە کارەساتی هەکارییا گیراو ژیا تا ڕۆژی ئەوڕۆ، بەگوێرەی زانیننوو ئەزموونی خۆی چیدێژێ و چۆن ئاگاداری ئەواننە دەکاتەوە کە لە ڕووی فونکشوونی عەقلییەوە هەموو توانایی تێگەیشتنوو بەخۆداچوونەوەیان لەدەستداوە!
هەڤاڵ
سەید حەسەن
٢٤/٤/٢٠١٣
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق