بحث هذه المدونة الإلكترونية

28‏/04‏/2013

ئەگەر ئەوان بازاڕین ئەی تۆ چیت



دوای زیاتر لە ٢٠ ساڵ حوکلومڕانی و لەباربوونی هەموو هەلومەرجێ بۆ دابینکردنی چەترێکی تۆکمەو لەشکانەهاتووی بەرگری لەبوونی ئینسانیمان، بۆ دابینکردنی ئاسایش و پاراستنی مناڵانی کورد لەسەراسەری ناوچە کوردییەکان.. ئەمڕۆ ڕێژەی کورد ڕوولەکەمییە لە ناوچەکانی دەرەوەی قەڵەمڕەوی هەرێمی کوردستان، ئەوبەشەش کەماوەتەوە کەڵکەڵەی هێلانوو کۆچوو ڕەو وەک یەکێ لە ئاسانترین ئەڵتەرنەتیڤی خانەوادە کوردەکانە.. لەحاڵێکا دەستەلاتدارانی ئەوڕۆ لەبەر سەرقالییان بە بازرگانی و هەراجی نەفتوو خاک و دروستکردنی فێلە لە بناروو هەڵەتە فێنکوو پڕنسێکان، باکیان بە ژیانی مناڵ و پیروو کالی کوردنییە، ئەرکێکی ئینسانی و ئەخلاقی مەزن کەوتۆتە ئەستۆی هەموو ئینسانێکی شەریف کە بیر لە خۆڕێکخستنبکاتەوە بۆ دابینکردنی لایەنی کەمی ئاسایش بۆ هاوزمانانمان....
هەڤاڵ سەید حەسەن
٢٨ / ٤ / ٢٠١٣

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق