بحث هذه المدونة الإلكترونية

24‏/04‏/2013



پشیلەیەکی تریش ماڵئاوای لەژیانکرد

       خوێنەری خۆشەویست... لەژێر یەکێ لە مانشێتەکانی ڕۆژنامەی (یۆتۆبۆری پۆستن)ی ڕۆژی دووشەمە ( پشیلەیەکی تریش کوژرا) واهاتووە لە گەڕەکی هۆگسبۆ کۆڵانی (ریکیدالە گاتەن) پشیلەیەکی کوژراوی تریان دیتەوە.. ئەمە شەشەمین پشیلەیە لەماوەی شەش حەفتەدا بەکوژراوی دەدۆزرێتەوە لەهەمان دەربوونە..پۆلیس تاکو ئێستا نایەوێ پەردە لەڕووی چۆنییەتی کوشتنەکە هەڵداتەوە, یان ئاشکرای کات کە کێ بەم کارە هەڵساوە.. ئەوەی زانراوە کە یەکێ لەهاولاتیان بەر لە چواری شەو، زەنگی بۆ پۆلیس لێداوەو ئەم خەبەرەی گەیاندووە.. بەڵام بەگوێرەی سەرەدەزووی تاوانەکە، ڕاوایە، کە  کەتنەکە کردەی هەمان کەسبی، بۆ زانین تیمێکی بەهێزی پۆلیس سەرپەرشتی پەروەندەی ئەم تاوانە دەکاتوو ڕۆژی شەمە بۆ ڕسواکردنی توندووتیژی دژ بە ئاژەڵ خۆپێشاندانێکی گەورەکرا... دەزانم ئێوەی خۆشەویست وەک من درامای سەربڕینی پشیلەیەک واوێنادەکەن، کە چۆن دەزگای ئاسایشی ولاتێ بایەخ بە کەیسی پشیلەیەکدەدات، چۆن خەڵکانێ کاتیان هەیە بۆ خۆپێشاندان، کو ماندوونابن.. بەر لە دەساڵ ، لەبازاڕ دەگەڕامەوە ، یەکێ لە خاتونە فێرکارەکانی قوتابخانەی مناڵەکانم بەرچاوکەوت کە زۆر تیژ دەڕۆییوو دوای سلاو پرسیاری ئەوەم کرد کە دەشێ مناڵلە چەتونەکانمان لە قوتابخانە باش ماندوویان کردبی.. لەوەلاما گوتی نا بەپێچەوانەوە ئارامترین و خۆشترین ڕۆژی کارم ئەمڕۆبوو، بەلام بەڕێوەم بۆ سمینەرێکی گرنگ کە پەردە لەڕووی ئەو مەحکومییەتوو بێڕەوشتی مێدیا هەڵدەماڵێ، کە بەدوو قەپانی جیاواز تاوان و کەتنەکان دەقرسێنێ یەکیان هی سویدییەکانەو ئەوەی تریان هی پەناهەندەو کوچەرە هاتووەکانە.. ئەو ڕۆژە من لەپیاسەبووم، ئەویش دوای ٧ کاتژمێر کار دەچوو بۆ بەرگری کردن لە پرسێکی ئینسانی، بۆ خەڵکانێ کە فەرهەنگوو دینوو ئەتواریان زۆرجار یەک نایەتەوە لەگەڵ هەوارگەی ئاراموو شکارگەی راستییەکانی بەها... پرسیاری گرنگ لێرەدا ئەوەیە... ئەوەی کە لەسنوری دەستەلاتی خۆمانە.. نەک هەر ئێمەی هاولاتی کورد زمان، بەناو دڵسۆزوو کورد پەروەروو ئینسان دۆستی ٢٤ عەیاری سەقەتی لیرەی ڕووژدی بێ قیمەتی ڕەشادی بەقەد ئاسمانو ڕیسمان دوورین لە کایەی راستی، وازمان نەک لە هاو مرۆڤەکانمان هێناوە، ببەڵکو وازمان لەخۆمانیش هێناوەو خۆمان خۆمان کۆتا و ئیفلیج کردووە .. بەڵکوو دەستەلات گەر بەقەدەر مشکوو پشیلە و سەگ گرنگی بە هاولاتیانی هەرێمەکەمان بدات قەت لەبیرمان ناچێ.. بەڵام مەخابن.. هەموومان چاوەڕوانی فریادڕەسێکین لە دەرەوەی خۆمان.. هەموو هەر بەتەمانی سوپەرمان و تەڕەزانوو زۆڕۆین.. وابڕوا کورد بوون عەنتیکەترین شتی لێدەردەچێ، دەبێ ئەردۆغانو مالکی و نەجاتی و تەحریرییەکانی سورییا دەرسماندەنوو لە مۆزەخانەی ساختەوو درۆوو گاڵلتەجاڕی مێژووا باشترین گۆشەی عەکسی مرۆڤ بوونمان  بۆ دانێن..
هەڤاڵ سەید حەسەن
٢٤ / ٤ / ٢٠١٣

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق