بەعس لەجاران بەهێزترە
ژیانی ڕۆژانەو مێژووی رابردوو هەمیشە باشترین فێرگەیە بۆ
مرۆڤ، بۆ ئەوانەی کە لەشوناسی ئینسانی خۆیانەوە خاوەن ڕوانگەو هونەروو داهێنانن.. ئەمڕۆ
دوای ٢٠ ساڵ لە هەرەسی دەستەلاتی دیکتاتۆریەت لەبەر چاومانە کە ئەوەی کە نەماوە تەنها
جەستەی کەسێکە،پاکتاوی فیزیکی خەڵکانێکی زەبوونوو خۆلێگۆڕاو، ئەوانەی کە جوانییەکانی
ڕۆحی خۆیان ڕۆژبەڕۆژ زیاتر دەشێواند.. بەعس ئەمڕۆ لە فیکری زۆرێ لە مرۆڤە عەرەبو کوردوو
تورکمان و ئاشوری و کلدانی دەژی.. ئەمڕۆ وەک مانشێتێکی گەورە دەشێ زوڕناژەنە دەربارییەکان
تۆزێ بازاڕی ئیخفالوو چەواشەیان برەوی بێ بەباسی گیرانی عزەت ئیبراهیم، بەلام دەرکوو
زانینمان ئەمڕۆ هەراشترە لەدوێنێ، گیران و نەگیرانی ئەم کۆڵەوارە زەبوونەی کە زۆرێ
لە بەناو سەرکردەکان لەو خەراپتر قوچاندوویانەو خۆیان لەگرەوی ئاوی لێڵا هێشتۆتەوە
هیچ لە باری زەینوو هۆشی باو ناگۆڕێ.. لەوانەیە ئەوجارە کوڕی یەکێ لە سەرۆکەکانی لەمەڕ
خۆمان پەتەکە بخاتە ملی و دەروێش ئاسا چەپڵە بۆ مەرگوو کوشتنوو پاکتاو لێدەین.. بەلام
کێ کێی بڕاندەوە بەم شێوە دڵڕەقوو نا عەقلانییە، لە ئەجیندای کۆن دەرچوونی نییەو
لەخەیاڵا خۆی لێگۆڕاوە، بەڵام لە ڕاستی ژیانا لەسەر هەمان کەلاوە، لەسەر هەمان
ڕێچکە، لەسەر هەمان دڵڕەقی و فیزی قووەتنیشاندان بەخەڵکوو مۆدەی زەبروو زۆری
بێئامان...هەمان سیناریۆ کە بە فێسوو تەڕبووشی تورکی دەستی پێکرد تا بوو بە عەگال وجەمەدانی
ملەوەن، تا سەرەقۆتە عەقڵ ئالودەو بارکراو
بە یەک حەمکە لە کۆن، لە تاریکی، لە ئازار، هەر هەمان سیناریۆ درێژەی هەیە بەڵام
لەپۆشاکێکی تر.....
هەڤاڵ سەید حەسەن
٢٤ / ٤ / ٢٠١٣
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق