بحث هذه المدونة الإلكترونية

17‏/04‏/2011

بۆچی گیا دەڕووێ



کاتێ بەجدی یەکتر وەردەگرین
خانەوادەیەک بوون بە میوانی چێشتخانەییەک، یەکێ لە گەرسۆنەکان هات بۆ ئەوەی بزانێ چی داوادەکەن. کاتێ نۆرە گەیی بە (فەریدە)ی  تەمەن هەشت ساڵ: داوای کۆرڤ و پەتاتەی برژاوو کۆکەکۆلایەک کرد. داپیرەی لەجێوە گوتی نا فەریدە ماسییەسمێڵەی کولاوو سۆسی هێلکە و پەتاتەی دەوێ. هەروەها شیریشی دەوێ، باوکی فەریدە داواکەی بۆ تەواوکرد. کچەکە تەنها بە بێدەنگی دانیشتبوو، بە سیماییەکی دڵتەنگەووە هەناسی قوڵی هەڵدەکێشا.
دوای ئەوەی گەرسۆنەکە باقی داواکارییەکانی لایخۆی تۆمارکرد ڕوویخۆی لە کچە بچووکەکە کردوو پرسی: کیچۆپوو سێناپت دەوێ بۆ سەر کۆرڤەکەت؟
بەڵێ دەمەوێ سوپاس، بە گەشانەوەییەکەوە کچە وەلامیداوە.
کاتێ گەرسۆنەکە کەوتەڕێگەی خۆی، کچەکە ڕووی کردە خانەوادەی خۆیوو گووتی: ئەو پێیواییە کە من هەم!

سەرچاوە:
 . KLAS HALLBERH OCH MAGNUS KULL  ,Varför växer greset
لاپەڕە : ٤٨

 

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق