بحث هذه المدونة الإلكترونية

30‏/04‏/2011

ڕامانێ لەسەر نوسەرە یونیڤێرسالەکان

ڕامانێ لەسەر نوسەرە یونیڤێرسالەکان
هەڤاڵ سەید حەسەن
٢٠ \ ٣ \ ٢٠١١
لەڕۆژانی یەکەمی خۆپێشانداندا یەکێ لەگەنجەکان دەستی نیشاندا کە ئاسایش نوکە چەقۆی لێ سمی بوو، زانیم ئەم ئاساییەشە زۆر شتی ترە جگە لەمەی پێی ناوزەدکراوە. کاتێ پرسیار ئاڕاستەی منداڵێ دەکەی: ئایا کە گەورەبووی پێتخۆشە ببیە چی؟ یا حەز لەچ کارێ دەکەی؟ دەشێ زۆر وەڵامی ڕاستوو جوانمان بەرگوێکەوێ، کە بەگوێرەی ئەزموونوو تەمەنوو حەزوو خولیاکانی ئەوساتەییان، ڕاشکاو، ئەنگیزەدیار، پڕ لە بەرائەتوو ڕاستگۆیی بێ. لە نمونەی هەندێ لەو وەلامانە: دەبم بە کارەباچیو کۆمەلێ پلایسو دەرنافیزوو لایتوو قایشی کیفکدار لەپشتم دێخم. دەبم بە سایەقی پاس، ئای کە خۆشە ئەم سوکانە گەورەیە بگریتە دەستوو ئەم پاسە زلە لەنێو جەنجالی شارا لێخوڕی، دەبم بە دختۆر، منداڵان فەخس(فەحس) دەکەم سەماعەو دەستکێشی لاستیکو ئیزعافم دەبێ، جارێ برادەرێ لەمنداڵەکەی پرسیبوو ئەوە چی دەخۆی ، ئەویش بەزمانی مناڵانەی خۆی گوتبووی شەقلاوەو شەبلەت ، دیارە مەبەستی پاقلاوەو شەربەتبوو ، بەگوێرەی هەڵکشانی تەمەنوو گەورەبوونی خەرمانی ئەزموونەکان، دەشێ مرۆڤ زۆر لایەنی بەهێز لەخۆیدا تێبینی بکات، بەقەد مناڵێ چێژ لە ڕاستگۆیی، ڕاشکاوی، بەشداری بێسلەمینەووە، هەست ناسکی وەرگرێ. ئێمەمانان گەر بمانەوی لەساتە هەراشەکانی ژیاندا، وەک مرۆڤێکی نایاب، جوان خەسلەت، ڕاشکاوو ڕاسگۆبین لە گەڵ خۆمان، بتوانین زیاتر لەخۆمان حاڵیبین، بڕیاری ئاسانی هزروو دڵمان ئاشکرا کەین، لە کانگای تەبایی و هاوسەنگی ناخی ویستەکانا لەسەر زاری قەلەم هەڵیڕێژین یا هەر بەدەنگ هەڵبڕینێ یا بەوەستان لە شوێنێ، دەزانین چۆن بە ویستەکانمان بەشداری دەکەین، دەتوانین بەباشی داواکانمان بخەینەڕوو، بەبێ حەوجەی خۆگڵاندنە نێو، توێکڵە ڕۆڵی ئەزبەنی و سوپەرمانی پێدەشتوو، باتمانی سەر گومبەتی مزگەفتوو مەخفەروو بازاڕان، وەک خۆشەیداییەکی واعیزوو فیرزەندەی بیستووچوار عەیاری عالیمی خەبەر، گرێکەرەووەی ڕازوو نیازی گەنجان، فەیلەسوفی نێو ڕەهەندەکانی(جنس و جن) خۆمان دەرخەین. بەشداری گەر لەویستێکی ڕوونوو ئاشکرا سەرچاوەنەگرێ، جێگەی ڕامانوو پرسیارە.


ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق