هۆکان یوهۆلت ، کارین یێمتین |
نوسینی: کارین یێمتین
دەنگدەران لە خۆرئاوای گۆتالاند مافی خۆیانە وەلامیان پێبدرێتەووەو بزانن چۆن گەشە بە بواری ساخلەمییان دەدرێ لەڕێگەی وتووێژی سەرکردەی حزبەکان. بۆیە بە کارێکی نامەسئولانەدادەنرێ کە ڕاینفێلد خۆی حەشاردەدات(نەویدەکات) بۆ خۆدەربازکردن لە لێدوانی سیاسی لەگەڵ یەکێ لە سەرسەخترین نەیارانی سیاسی خۆی کە (هۆکان یوهۆلت)ە، بەگوێرەی گوتارێ کە کارین یێمتین کە لە ڕۆژنامەی یۆتۆبۆری پۆست بلاوکراوەتەووە.
لە بەرواری ١٥/٥ واتا ناوەڕاستی مانگی گەلاوێژ(ئایار)، ملیۆنێکو نیو لە هاولاتیان دووبارە دەچن بۆ دەنگدان، ئەمە بە گەورەترین هەڵبژاردن دادەندرێ لە سوید. ئەم هەڵبژاردنە گرنگی خۆی هەییە بۆ هەموو دانیشتوانی ئەم دەڤەرە. هەڵبژاردنەکە بۆ ئەوەییە تا یەکلابێتەووە خەلک چ خزمەتگوزارییەکی ساخلەمی دەوێ لە داهاتووداو هەرێم چۆن خۆی بە تۆکمەیی هەڵدەنێ لەدوای ئەم دوو خورتەساڵەدا. ئەم هەڵبژاردنە پەیوەستە بە ئەمڕۆو ئایندەی خەلکە لە هەرێمەکەیاندا، خەلکی مافی خۆیانە بزانن دوو لە گەورەترین حیزبەکانی لەکوێی ئەم پرسە گرنگوو ناوەندییە وەستاون. سەرکردەی تازەی پارتی سۆسیال دیموکرات (هۆکان یوهولت) داوەتی (فرێدریک ڕاینفێلد) سەرکردەی پارتی موحافزینی کرد بۆ قسەکردن لەسەر ئایندەی خزمەتگوزارییەکانی ساخلەمی بەلام ئەو داوەتەکەی (هۆکان)ی ڕەتکردەووە بەو بیانگەیەی کە ئەم وتووێژە گرنگ نییەو سۆسیالدیموکراتەکان تا ئێستا دۆزی سیاسەتی خۆیان نەخستۆتە ڕوو. ئەم هەلوێستەی ڕاینفێلد دژ بە هەموو کایەکانی بەرپرسیارییەتی دیموکراتییە. سیاسەت لەسەر بنەچەی گفتوگۆی نێوان پارتە سیاسییەکان بونیاددەنرێ. دەنگدەران مافی خۆیانە نۆڕینوو سیاسەتی موشەخەسی پارتە گەورەکان بزانن سەبارەت بەو چاکسازییەی لە جوعبەیان دایە لە بواری ساخلەمی، لەسەر هەردوو ئاستی نەتەوەیی و هەرێمدا. گفتوگۆی سیاسی شورووشەوق دەخاتە نێو دەنگدەرانو ڕێژەی بەشدارییان زیادتردەکات، بۆیە خۆشاردنەوەی ڕاینفێلد لە ڕووسنباد دادی نادا.
سەرچاوەی وەرگێڕان:
خوێنەری خۆشەویست وەرگێرانی ئەم بابەتە لەوشوێنەی کە گونجاوەوە یەکهاتۆتەووە بەوشە ورگڕدراوە، ئەگینا وەگێرانی بابەتەکە واتاییە.
هەڤاڵ سەید حەسەن
٢١/٤/٢٠١١
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق