پەرەدان بە ژێرخان و هەڵی کاری زیاتر
سیاسەتی سۆسیال دیمەکرات سەبارەت بەبەرنامەی فراوانکردنی هاتوچۆی گشتی کە بە دڵی ژێرخانی شاری یۆتۆبۆری ناوزەدکراوە لە سەردێڕی پرسوو باسەکانی ئەوڕۆداهاتووە. بەرنامەی دوورمەودا تا سالی ٢٠٢٠ گەرەکە بەشی هاتووچۆی گشتی بۆ یۆتۆبۆری زیاد کرێ لە ڕێژەی ٢٠ ٠/٠ بۆ ٤٠ ٠/٠.
لەگەڵ جۆشانەوەی هاتووچۆی پایسکل و پیادەڕێ، فەلسەفەییەکی تازەی ترانسپۆرتوو ئاوەدانکردنەوەی شار دێتە ئارا، کە جیاوازە لەوەی کە هەبوو لە سالانی ٦٠ و ٧٠ کانی سەدەی ڕابردوو. ئەمە بۆ ئەوەی بکرێ بەشتێکی لوواو، گەرەکە لە مەودای درێژدا گرنگی پێدانی زۆری ژێرخان ڕەچاوکرێ، کە کارئاسانی بۆ هاتووچۆی گشتی دەکات. هەربۆیە ساڵیانێکە سۆسیالدیموکراتەکان هەوڵی بەدیهاتنی دەدەن لە لینکی خۆرئاوا. ئۆتۆمبێل لەم نێوەدا شوێنی خۆی بزرناکا، بەلام بەوهیوایە کە بە پەرستاری زۆرەوە بەکاربردرێ.
لاساکردنەوەی پڕۆژە باشەکان لە هەر شوێنێ تەمەنی مرۆڤ درێژدەکات، دەستەبەری ساخەلمیی و تۆکمەیی رۆحی و فیزیکییە، کاتوو وزەی زۆرمان بۆ دەگێڕێتەوە. ژینگەی تاقانەمان دەپارێزێ. بەڵگەیی ئاگایی و بەرپرسیارییەتییە.
سەرچاوە:
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق