١:فەیس بوک: ئازادی هەولێر. پێگەی نارەزایەتی خەلک بەرامبەر بە سەرکوتوو پێشێلی مافەکانی مرۆڤ لە شاری هەولێروو دەورووبەری، ئەم پێگەییە سەدان کەس خۆی تیادا تۆمار کردووە، بەهیواوی ئەوەی کە کۆدەنگیی و تەقەلایەک بێ بۆ هاوکاری خەلک.
لە یادەوەری كۆمەڵكوژی ئەنفالدا سبەینێ لە گەرمیانو هەڵەبجە كوشتارناكرێت
ئەمساڵ وەك نەریتێكی نوێ بۆ یادكردنەوەی ئەنفال لە زۆربەی ناوچەكانی كوردستان سبەینێ هیچ ئاژەڵو پەلەوەرێك سەرنابڕدرێتو گۆشتخواردن لە خۆیان حەرام دەكەن.
شایانی باسە خەڵكێكی زۆر بۆ رێزگرتن لە قوربانیانی ئەنفال بریاریانداوە كە لەو رۆژەدا گۆشت نەخۆنو هیچ زیندەوەرێك سەرنەبرن، بە پێی زانیاریەكانی ساڵنامەی ئەنفالستان دەیان خانەوادەو سەدان كەس بەو بیرۆكەیەوە پابەندنو زۆركەسیش پەیوەندیان پێوەكردوون، كە سەیرانی رۆژی پێنج شەممەیان هەڵوەشاندووەتەوە كە پێشتر بریاریان لێدابوو.
ئازادی هەولێر
ئەمساڵ وەك نەریتێكی نوێ بۆ یادكردنەوەی ئەنفال لە زۆربەی ناوچەكانی كوردستان سبەینێ هیچ ئاژەڵو پەلەوەرێك سەرنابڕدرێتو گۆشتخواردن لە خۆیان حەرام دەكەن.
شایانی باسە خەڵكێكی زۆر بۆ رێزگرتن لە قوربانیانی ئەنفال بریاریانداوە كە لەو رۆژەدا گۆشت نەخۆنو هیچ زیندەوەرێك سەرنەبرن، بە پێی زانیاریەكانی ساڵنامەی ئەنفالستان دەیان خانەوادەو سەدان كەس بەو بیرۆكەیەوە پابەندنو زۆركەسیش پەیوەندیان پێوەكردوون، كە سەیرانی رۆژی پێنج شەممەیان هەڵوەشاندووەتەوە كە پێشتر بریاریان لێدابوو.
ئازادی هەولێر
٢: پەرلەمانی ڕێژە نەگۆڕو
چەقبەستوو لەنێوان بایکۆتوو بێباکیدا
دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمانی کوردستان بەبێ ئامادەی ئەندامانی ئۆپۆسزیۆنوو یەک ئەندامی لیستی کوردستانی ( د. دانا سەعید سۆفی) کە بایکۆتی دانیشتنەکانی ئەمڕۆی کرد بەڕێوە چوو. ئەوەی جێگەی تێبینیە کە تاوتوێ بودجەی وەزارەتی کشتووکال و سەرچاوەکانی ئاوی، بودجەی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە، بودجەی وەرزشوو لاوان، بودجەی ئاسایی و تەخمینی وەزارەتی کاروباری کۆمەلایەتی، زۆر باسوو خواسی تر بۆ تێپەڕاندنی بودجەی وەزارەتەکان لە فەزای کاری ڕۆژی پەرلەماندابوو کە پەلەپرووزێی و تەنگەتاوی پێوەدیارە. جێگەی پرسیارە لە هەلومەرجی ئەمڕۆدا کە قەیرانێکی سیاسی ئابوری کۆمەڵایەتی بەرفراوان لەئارایە. شەقامی کوردستان وەک کوانووی گڕکانێکی پەنگخواردوو لە ئانوساتی قلیشانەوەییە، هەموو جومگەکانی دەستەلات لەژێر پرسیاردایە، قەیرانی متمانە بەربینگی بە دەستەلات گرتووە، کەچی بانگهێشتی وەزیری ناوەخۆ دوادەخرێ بۆ هەفتەی داهاتوو خێرا خێرا خەریکی پەسندکردنی بودجەی وەزارەتەکانن. دیارە قۆستنەوەی دەرفەتی پەرلەمانێکی بێ ئۆپۆزسیۆن بۆ ڕواندنی بودجە، بێباکی فڕاکسیۆنی پەرلەمانی دەستەڵات دەردەخا لە ئاست ویستەکانی کۆمەلانی خەلکوو ئۆپۆزسیۆندا، ڕۆڵی دەگێڕی لە قولکردنەوەی زیاتری کێشەو گرفتە ناسراوەکان.
ساتە خۆشەکانی ژیان بەندە بە کرانەوەی هەستەکان هەبوون یا نەبوونی جێگەی ڕامانی هەموومانە |
( دەوڵەمەند یا هەژار )
ئەمە چیرۆکی پیاوێکی زۆر دەولەمەندە کە دەیەوێ بەکورەکەی نیشاندا مرۆڤە هەژارەکان چۆن دەژین. هەربۆیە بابوو کوڕ چەندڕۆژێ بەسەردەبەن لەمالی خانەوادەییەکی زۆر هەژار کەلە نزیک ماڵو مولکی ئەوان دەژیان.
دوای سەردانی مالە هەژارەکە، لە کاتی گەرانەوەدا باوکەکە لە کورەکەی پرسی:
ئیستا دەزانی هەژاری مانای چییە؟
بەڵێ دەزانم،وەلامی کورەکەی بوو.
دەتوانی باسی جیاوازییەکانی نێوان ژیانی ئێمەو ئەوانم بۆ بکەی؟
ئێمە تەنها سەگێکمان هەییە، بەلام ئەوان چواریان هەییە. ئێمە یەک حەوزی مەلەمان هەییە لە حەوشە، ئەوان تەواوی دەریاچەکەیان لەبەردەستدایە. گلۆپی ڕەنگاوڕەنگ باخچەی ماڵی ئێمە ڕۆشن دەکاتەوە، هی ئەوان تروسکەی ڕۆشنایی هەموو ئەستێرەکانی ئاسمانە. ئێمە کۆمەڵێ خزمەتکارمان هەییە یارمەتیمان دەدەن، بەلام ئەوان یارمەتی خەلکی دی دەدەن. ئێمە زەوی و ماڵمان بە شورە دەوردراوە، بەلام ئەوان برادەرەکانییان بەرگرییان لێدەکەن..
من وامدەزانی ئێمە دەوڵەمەندینوو ئەوان فەقیرن.
وەرگێڕان،لاپەرە ٣٤
Det är aldrg kört
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق