خزمەتگوزاری ساخلەمی یەکێکە لەپرسە گرنگوو بەهادارەکانی هەڵبژاردنی داهاتووی پارتی سۆسیال دیموکرات، کە لە بەرواری ١٥ \ ٥ (پازدەی مانگی پێنج) بەڕێوەدەچێ لە خۆرئاوای گۆتالاند. لەم پرۆسەیەدا گرنگی پێداویستییەکانی ساخلەمی خراوەتە پێش جیزدان. بەواتاییەکی تر سیاسەتی پارتی سۆسیال دیموکرات لەم بوارەدا دەیانەوێ پرۆسەی سودمەندی هاولاتییان لە خزمەتگوزاری نەخۆشخانەکان دوورخەنەوە لە قازانجوو سەودای بازرگانی پارتە دەستەلاتدارەکانی ئەم دەڤەرە. دەیانەوێ بەبێ ڕەچاوکردنی دەوڵەمەندی و ئاستی داهاتی مادی، گشت دانیشتوان بەرخوردبن لە خزمەتەکانی دەزگای ساخلەمی و ئەم پرسە بکەن بە ویستێکی دەستبەجێی کۆمەڵانی خەلک، بەمەبەستی پێشگرتنەوە لە سیاسەتی دەستەلاتدارانی ئەمڕۆ لە کۆمەڵگەی سوید، بە سەرکردایەتی ڕاینفێڵد کە نوێنەرایەتی چینی کۆنسەرڤاتیڤ(کۆنەپارێز) ی تیادا دەکات. بۆ پڕ کردنەوەی ئەم کەلەنەی کە بۆتە هۆی گرفتارییەکی گەورە بۆ بەشێکی بەرچاو لە خەلک.
گفتەکانی ئەم ئەم هەڵبژاردنە لەم خالانە خۆی دەبینێتەوە
١: درێژکردنەوەی ماوەی خۆڕایی ساخلەمی ددان بۆ لاوان تا تەمەنی ٢٥ ساڵ.
٢: کەمکردنەوەی کاتی چاوەڕوانی بۆ چوپێکەوتنی دکتۆر لە خەستەخانەکانی فریاگوزاری بۆ یەک کاتژمێر.
٣: بەهێزکردنی ڕۆڵی نەخۆشخانە ناوچەییەکان بۆ بەسەرگەیاندی پێویستی ساخلەمی مرۆڤەکان لە شوێنە نزیکەکان.
٤: خستنە ئارای ئۆتۆمبێلی ئێشکگرو چوونیان بۆ ماڵی مناڵ، پیر، فرە نەخۆشەکان .
٥: کەمکردنەوەی بەفیڕۆدانی کاتی ناپێویستوو بێرۆکراتییانە(ڕێگری و لەمپەری ئیداری لە بەڕێوەچوونی کارووباری خەلک)، بۆ ئەوەی کاتی زیاتر فەراهەمکرێ بۆ چاوپێکەوتنی کەسی نەخۆش.
٦: سادەیی، ئاسانی، نرخی گونجاو بۆ هاتوچۆی گشتی خەلکێکی زیاتر لە کاردا.
بۆوەدیهێنانی دەسگایەکی ساخلەمی دادوەرانەو کارا، بەشداری و هاوپشتیتان لەم پرۆسەی هەڵبژاردنە یەکلاکەرەوەییە.
بۆ کۆتاکردنی بازرگانی بە باری ساخلەمی، بۆ هێشتنەوەو پەرەپێدانی لایەنی ئینسانی لەم ڕشتەییەدا دەستبەکاربن بۆ شەرمەزارکردنی ڕۆڵی بۆرژواکان کەلەژێر ناوی پەرەپێدانی کەرتی تایبەتی نیازەکانییان شاردۆتەوە، دەیانەوێ ساخلەمی دابەشکەن بۆ ژووری جیاجیا بەگوێرەی ئەندازەی پڕی گیرفانوو چەردەی پارەتیایدا ڕەفتارکەن.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق