بحث هذه المدونة الإلكترونية

15‏/04‏/2011

بۆچی گیا دەڕووێ



مەرج نییە ئەوەی کە ڕەخنەت لێدەگرێ کەمپینوو بەربەرەکانی دێنێتە ئار هەمیشەا بۆ دژایەتی و نائارامی بێ


بەهانەوەچوون لە تەنگاویدا
لە ئێوارەییەکی ساردی مانگی گەلاوێژدا کێشکەییەکی هەڵەتەی چکۆڵە خەریک بوو لەسەرمانا ڕەقبێتەوە. کێشکەکە لەوە زیاتر نەیتوانی باڵ بوەشێنێ، بەڵکوو یەکڕاست خۆی بە پەنجەرەی کادانێ دادا، لەوێ کەوتە سەر عەردوو خەریکبوو دەیبەست. لەودەمەدا چێڵێ بەسەریدا ڕەتبوو ڕیخێکی گەورەی لەسەر کێژوولەکە کرد. ڕیخە گەرمەکە وای کرد کە کێشکەکە لە چەند دەقەییەکدا خاوبێتەوە. لەگەڵ ئەوەی تییایدا چەقی بوو، بەلام هەر چریکەی خۆشی لێ هەڵسا. پشیلەییەک لەوسەری کادانەکەدا جریوەی کەوتە بەرگووێ، بە پەنهانی خۆی ڕەپێشدا تابزانێ ئەمە چییە. کاتێ پشیلەکە بینی کێژوولەکە ناتوانێ بفڕێ، هەڵمەتی بردوو کێشکەکەی دەرکێشاو کردیی بە قاوەڵتییەکی بەچێژی نیوەڕۆ.
جا بەبیرت بێ: مەرج نییە هەمیشە ئەوەی کە لە گواوت وەردەدا ناحەزتبێ! هەروەها مەرجیش نییە هەمیشە ئەوەی کە لەگواوت دەردەکێشێ دۆستتبێ!
سەرچاوە: لاپەرە ٨٩، پەڕتووکی
Varför växer greset

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق