بحث هذه المدونة الإلكترونية

21‏/04‏/2011

دەستلەکارکێشانەوەی بەرهەم ساڵح




دەستلەکارکێشانەوەی بەرهەم ساڵح
دەستلەکارکێشانەوەی بەرهەم سالح سەردێڕی هەواڵەکانی ئەمڕۆییە، لەبەر گرنگی کارەکتەری د. بەرهەم ، کە وەک کەساییەتییەکی میانەڕەوو لیبڕال، جێگەی سەرسوڕمانی زۆربەی خەلکی ئازادی خوازانی کوردستانبوو، گەر هەلوێستێکی جیا لەمەی هەباییە، لەوە زیاتر لەژێر نێڵەی گەندەڵی و دڕندەیی و دیموکراتییەتی درزنانەو ڕواڵەتی، قبووڵی ڕۆڵێکی لاوازو پڕ لە شەرمەندەیی بکات. کارێکی جوامێرانەییە گەر سەرچاوە کان ڕاستییان بلاو کردبێتەووە، جێگەی ڕێزوو پێزانینی ئازادی خوازانوو مرۆڤدۆستانە، کاتێ لەپێگەی خۆمانەووە ، دژی زەبرووزەنگوو سوکایەتی بە مافوو ئازادییەکانی خەلک هەڵوێست دەگرین. هومێدەوارم لەسەر ئاستی ڕێزدانان بۆ حورمەتی مرۆڤانەی خۆمان هاوکاری و هاوپشتی پەرەپێدەین، ئەمڕۆ بەشداری تاک بەتاکی خەلکو دیاریکردنی شەقڵیان لەسەر ڕووداوەکانو سیاسەتی دەستەلات بەرامبەر بە خەلکوو خۆپێشاندەران گرنگی خۆی هەییە، بەو ئەندازەییەی کە ئێوە بەشدارن، کاریگەردادەنێن لەسەر ڕەوتی ڕووداوەکان، هەربەوڕادەییەش بواری نوێرەیاتی بەشداریتان لە کێشانی نەخشەی ئایندەدا دەبێت.
تێبینی: لەگەڵ ئەوەی ئەم هەواڵە لەچەند ماڵپەڕێکی خەبەری بلاوکراوەتەوە، بەلام لە ماڵپەڕی تایبەتی د. بەرهەم هیچ باسێکی لەم شێوەییە لەئارادانییەو دوێنێ لەسەردانێکدا بۆ قایمقامییەتی قەزای سلێمانی، لەگەڵ بەرپرسەکانی ئاسایش کۆبوونەوەی کردوو پێداگری كرده‌وه‌ كه‌حكومه‌تى هه‌رێم به‌پێى قانون مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ دۆخى ئه‌مڕۆى شارى سلێمانى ده‌كات و ده‌ستخۆشى له‌هێزه‌كانى ئاسایشى ناوخۆش كرد كه‌ به‌خۆڕاگرى و پشوودرێژانه‌ مامه‌ڵه‌یان كردووه‌ و هه‌وڵى پاراستنى ئارامی و سه‌قامگیریان داوه‌ ، ئەمەش پارادۆسی هەوالی بلاوکراوەییە.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق