ئازادی هەولێر
بەگوێرەی هەوالەکانی فەیسبوک کە وێبلاگی ئازادی هولێر ڕایگەیاندووە، دوابەدوای ئەوەی ماوەیی یاسایی لەمێژە بەسەرچوو، کە جۆرەها گرووپوو گۆڵمەزی پایتەختی کوردوستان لەسۆنگەی ئەوەی کەپایتەخت لە ژێر هەلومەرجێکی نائاسایی ژیان بەسەردەبا، لەسلێمانی هاولاتی کورد دەکوژرێ و قاتیلەکانییان لەناو بازاری شاردا تەڕاتێن دەکەن وەک سەردەمی دەستەلاتی ڕەشی بەعس خەریکە بەهەمان ڕیتم تراجیدیا دووبارەدەبێتەووە، ماوەییەکی زۆرە داوای مۆلەتی یاساییان کردبوو بۆ خۆپێشاندان. بەلام بەهۆی ترسوو زراوتۆقیوی سەرانی پارێزەروو درێژەپێدەری تالانوو بڕۆو پێشێلکەری یاساو سەروەری و حورمەتی کۆمەلانی خەلک، داوای خۆپێشاندان بێوەلام ماییەوە، هاوکات لەگەڵ بێوەلامی و توندتربوونەوەی گوشاری دەستەلات، لەڕێگەی هێنانی ئەردۆگان بۆ هەولێر، پێدانی دەستەلاتی زیاتر بە حەسەن تۆرانی و کردنی بە سەرۆکی ئەنجومەنی کەرکوک و پێشنیاری سواوەی سازانی نا مەنتیقی و سەپاندنی هەلومەرجێکی نارەوا کە هەمووی کەمکردنەوەییە لە پێگەی شیاوی خەلکی کورد لە کەرکوک، لەپێناو مسۆگەرکردنی چاوپۆشی لە درێژەپێدانی سەرکوتی کۆمەلانی خەلک. هەر بۆیە بەگوێرەی هەواڵ، بەیانی خۆپێشاندان لە هەولێر درێژەی دەبێ.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق