شکاندنی دەستی پڕ گوڵی کۆتەڵی گەرمیان
خوێن لەدڵ دێنێ،
بەشکاندنی کۆتەڵی گەرمیان بڵێسەی شۆڕشی خەلک دانامرکێتەوە، زانینوو خوێندنەوەی درووست گرنگی خۆی هەییە بۆ ئەوانەی کە پشت بە گەفوو تۆقاندن دەبەستن. دڵنیام ئەوانە ناتوانن وێنای ئەوە بکەن کە کوشتن و ئەشکەنجەو بێحورمەتی سوتماکوو ناسۆری لەگەڵخۆیا دێنێ. قەدەری نەهامەتیی و پنجی ئێشەکانی لەنێو ژیانوو هزری ژیریدا کۆناکرێتەوە بەڵکوو چارەنووسی نادیاروو وێڵە، نەک هەر سیاسەتوو ئابوری لەژێر نێڵەی تراجیدیادا باری سڕبوونوو گوشاری نائاسایی هەڵناگرێ. مرڤەکانیش بە عەقڵوو جەستەوە لەسێبەری ترسوو ئازار هەڵناکەن. دەربازی مرۆڤ لە ڕووبەڕوو بوونەوەدایە. تاریکی ناخی ئەوانەی تەنها پارەو دەستەلاتیان گەرەکە، باکیان بە پیسیو چەپەلیی ئامرازەکانییان نییە، جێگەی زگپێسووتانن کە جوانترین شت لە بوونی خۆیان گرێداوی خوێنو ئازار کردووە، هەستەکانیان وێڵی نێو توونی تاریکی و شاکان کردووە. نتوانن وێنای ئەوە بکەن کە کۆتەڵی گەرمیانوو هەڤاڵانی لەنێو ناخی باشەداییە، ئەو ئاقاروو دوونیایە مەملەکەتێکە تاریکی و خەراپەی تیادا دەسووتێ. هاوسەنگە لەنگی ئەوان لەخۆ ناگرێ.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق