باوانی ئەودوو کوڕەی کە تاوانبارکران بە تەقاندنەوەی بۆمب لە نێو گەرمەی
پێشبڕکێی ماراسۆن لە بۆستۆن، کە بووە هۆی کوژرانی ٣ کەسوو برینداربوونی زیاتر لە ٢٦٠ لە و هاولاتییانەی کە لەشوێنی ڕووداوەکە
بوون.. بەگوێرەی هەواڵ، ئەم بۆمبە بۆ نیۆیۆرک دانرابوو، ئەو مەتریالانەی لە دروستکردنی
بەکارهاتووە زۆر نزیکە لە شێوازی ئەندەش بێهرینگ ، کەلە ٢٠١١ لە نەرویج، بە کارێکی
تیرۆری هەڵسا. ئەنگیزەی ئەندەش لە کوشتنی پەناهەندە و دانانەوەی بۆمب،بریتیبوو لە تێکەڵەی
ترس لە ئیسلاموو باوەڕی ڕەگەزپەرستی و ناتەواوی باری دەرونی..... ئەوەی بۆستۆنیش سەری پێچەوانەی
هەمان دژواری و دڵڕەقیی و تۆڵەسێنی هەندێ لە پەڕگیرە سەلەفی و جیهادییەکانە کە ڕقیان
لە ئاینزاکانی ترەو بە تەعەسوبوو دەمارگیری لەگەڵ دونیای مۆدێرنوو ئارام مامەڵەدەکەن...
هەڤاڵ سەید حەسەن
سەرچاوەی هەواڵ یۆتۆبۆریپۆستن و ئەفتۆن بلادت و چەند ماڵپەڕێکی تر..