لەمێژە لەناو ئاغاکانی توغرولبەگی تورکی باوە، توڕەبونی سوڵتانی،
سوێندی سوڵتانی، مەجلیسی سوعبەت و گەمە و پێکەنینی سوڵتانی، دڵسۆزی و خزمەتوو هاوکاری
سوڵتانی، چپەی مەرگە لەگوێی ژیاندا دەزرنگێتەوە، ماڵەی شەولەبان و ئەجندەی هاروو دڕندەیە،
لە سەر پەنجەو قامکی وەک دوپشکی، لەناو گلێنەماری ساردوو تیژ وەک زەرگی، لەسەر زمانی
ڕەش و کەلبەی ناو دەمی هەڵپچڕاوی خەسڵەت گورگی، لەسەر لۆچی پڕ لە ڕقی ناوچەوانی، زۆر
لە شەیتانێکی بێ قۆچ دەچێ، زگی بە گۆشتی مناڵ و خوێنی گەرمی گەنج و پیری هەموو دونیاش
تێرنابێ ، تا زیاتر بەئازارو بێدڵی ئینسان بکوژێ هەست بە هێزێکی خواهانەی گەورە دەکات،
تا زیاتر زێڕ و سامانی بۆ کۆکەنەوە هەست بە سوکنایی و ئارامی و بێدەنگی مردوو دەکا،
بۆیە هەمیشە ژیان بەدەر ڕەفتاردەکا، ئەو هەر شەوە لە حەرەمسەرایا خەون بە پێغەمبەرێکەوە
دەبینێ و هەندێجار بەبێدەنگی و جارجارەش لەگەڵیان دەکەوێتە قسەو هەر بە فڕین لەسەر مەملەکەتی پڕنوری بەهەشت، چەند چرکەیێ بە
کاتژمێری ئاسمان، دەسوڕێنەوە سەیری ڕوباری شیروو هەنگوین دەکەن، تەماشای قەدی تەڕو
پڕی دارگوێز و سێو هەرمێ دەکەن، زۆرجار کە باگادێتەوە نازانێ لەحەرەمسەرایە یان لە خزمەت حەفتا حۆریەکەی بەهەشت.
زۆربەی خەونەکانی تەڕوو مزرن وەک هەنار، شیرن و نەرمن وەک هەنجیر، تەنها دڕکێکی ناو
ژیان وایلێکردووە هەمیشە سەیری زەویبکات، تەنها مۆتەکەیەکی بچووک بۆتە هۆی نیگەرانی
زۆروو و بزڕکانی یەک بە یەکی خەونەکانی، ئەویش باگاییە! ئەوباگاییەش شتێکی جیاوازوو
دوورە لە ئەتواروو ئادەتی ڕەشەی بێشوماری خەڵک، ئەو لەخەوە نوچکەی دوێنێیدا، لەباوەشی
یەکێ لە جوانترین کەنیزەکانی سەرعەرد خەوتبوو، هەرچەندە چاوڕوانی سەرەنجامێکی باشتری
دەکرد، بەڵام لەئاسمانی خەونەکەیدا فڕۆکەیەکی جەنگی ئەمریکی و کەشتییەکی ئاسمانی بەڕیتانی
و پەڕەشوتێکی هۆڵەندی کە بارێ خۆراک و دەرمانی بۆ ئاوارەکانی شاخی شنگال هەڵدەدا باگاهات،
ئەمڕۆ بۆنی خوێن و ئاگری پتڕۆڵ هەموو مێشک و دڵی داگیرکردووە، بەوبێ هەموو ئەمریکی
و ئەوڕووپییەکان سواری کەشتییەک کاتوو هەڵیان ڕژێنێتە ناو دەریای مردوو، تا بۆ هەتاهەتا
نیگەرانی و گرژی لەشیپانی دەموو، مۆرکەی تەڵخی بەرچاوو ناوچەوانی خۆی دوورخاتەوە.....
هەڤاڵ سەید حەسەن
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق