گەر لەکاتە سەختەکانی لێقەومان و ناخۆشیدا، لەساتی هەرای
جەنگ و دەربەدەری و بێکەسیدا پشتممان نەگرن و
لەهاوار و خەمەکانمان نەگەن،
بەکردەوە دەستبنێن بەڕوومانەوە، لە ناو چڕە دوکەڵی بۆمب و لەبەر نوکی شمشێری هەڵکێشراوی وەحشییەکانی داعش و چیایەک زوڵم و زۆری کۆیلەدار نەبی بە پشتوو پەنام، لەم ڕۆژە سەختەدا ڕێگەی تەنهاییمان پێنیشاندەن! بەیاننامەو ڕیپۆرتاج و بڕیارەکانتان بۆ خۆتان
بخوێننەوە و مرڤبوون لەلای ئێمە مانای پێکەوەژیان و هاوخەمییە!
ئێوە گەر لەسوچێکی پەرلەمان و حکومەتەکەتان یەکترتان
خۆشبووێ ئەوسا دەتوانن لە ئێمە بگەن!
ئێوە گەر لە ڕاستی خۆشی و خەمەکانی خەڵکی شارەکانی خۆتان
بگەن ئەوسا دەتوانن لە ئێمەبگەن!
ئێوە گەر لەگەڵخۆتانا ڕاستگۆ و بەدەنگ و لەسەر حەق
یەکگرتووبن، ئەوسا دەتوانن لە ئێمەبگەن!
هێزی هەزار نێر، زێرەڤانی و ئاسایشتان گەر لە چەپەری شنگال و مەخمور بەرگریکاربا، ئەوسا غیرەت و
ویژدان و موڕاڵی شەڕڤان و پێشمەرگەکانتان باگادەبوو، ئەوسا دەتوانن لە ئازایەتی و
بەرخودانی ژنوو مناڵانی کوبانی بگەن!
ئەو چەکەی بۆ ڕق و نمایش لەدەستی هەندێ سەنگوسوکی
پێدەکرێ، ڕووبەرەو سنگی خۆتانی دەتەقێتەوە، کەی توانیتان بێزتان لەو چەکانە بێتەوە
کە بۆ بەرگری لەژیان بەکارنایەت، ئەوسا دەتوانن لە ئێمەبگەن!
هەڤاڵ سەید حەسەن
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق