بحث هذه المدونة الإلكترونية

29‏/05‏/2011

ئەمەیان شتێکی باشە



ئەمە بەسەرهاتی یەکێ لە سەرۆکەکانی ئەفریقاییە لەگەڵ برادەری مناڵی خۆی ( زوفی ). زوفی واڕاهاتبوو بە ئەرێی(ئیجابی) خوێندنەوەو لێکداتەوە بۆ هەموو ڕووداوو پێشهاتەکانی ژیان بکات، سەرەڕای ئەوەی کە ڕووداوەکە باشبێ یا خەراپ بووبێ، ئەو هەمیشە دەیگوت: ئەمەیان شتێکی باشبوو.

ڕۆژێ سەرۆک و زوفی بەیەکەوە چووبوون بۆ ڕاو. ئەرکی زوفی ئەوەبوو کە تفەنگەکەی سەرۆک داگرێتەوەو سازوو سواریکا. بەڵام ئەمجارەیان هەڵەیەک ڕوویدا، لەدەمی گڕدانی چەکەکەی، سەرۆک پەنجە بچوکێکی خۆی پەڕاند.
زوفی بۆ ساتێ بێدانگ بوو پاشان گوتی: ئەمەیان شتێکی باش بوو.
سەرۆک یەکجار تووڕەبوو لە زوفی سەبارەت بەوەی سەرەتا بەباشی چەکەکەی بۆ سازنەدابوو، پاشانیش پێی وایە کە شتێکی باش ڕوویدایە. بەشێوەییەک تووڕەبوو هاوڕێی مناڵی خۆی یەکڕێ ڕەوانی بەندیخانە کرد.
پاش بەسەرچوونی ساڵێ سەرۆک دەرچووبوو بۆ ڕاوشکار لە ناوچەیێ کە بە پڕ خەتەروو مەترسیدار دەژمێردرا.
لەوە خەراپتر ڕووینەدا کە گرووپێکی کانیباڵ( مرۆڤ خۆر )سەرۆکیان گرتوو ڕایان پێچا بۆ دێکەی خۆیان.
بەستایانەوەو خەستیانە سەر ئاگردان، بەر لەوەی ئاگردانەکە داگیرسێنن، یەکێ لە کانیبالەکان تێبینی ئەوەیکرد، کە سەرۆک پەنجەیەکی نەقوستانە. لەبەر ئەوەی کانیبالەکان لەژێر کاریگەری خورافاتێ بوون، نەیان ویست شتێکی ناتەواوو ناکامیل بخۆن، سەرۆکیان ئازاد کردوو ڕێگەیان دا بڕوا.
لە ڕێگەی دووروو درێژی گەڕانەوەیدا بۆ ماڵ، بیری لە هاوڕێکەی خۆی دەکردەوە، کە چۆن کاری سەقەتی ( زوفی ) بووە مایەی ڕزگاری گیانی ئەو. زۆر بەقوولی پەشیمان بۆوە کە بەم شێوە ناشیاوە مامەڵەی لەگەڵیا کردووە.
سەرلە بەیانیی ڕۆژی پاشی گەیشتەوە دێکەی خۆی، یەکەمین کار کە پێی هەڵسا چوو بۆ سەردانی زیندانوو فەرمانی دا کە زوفی ئازاد کرێ.
سەرۆک ڕوونی کردەوەو زۆر بەقوڵی پەشیمانی خۆی دەربڕی، تۆ لەسەر هەق بووی، شتێکی باشبوو کە من پەنجەیەکم لەدەستدا.
باسی بەسەرهاتی خۆی گێڕاوە لە گەڵ کانیبالەکان، من زۆر دڵتەنگم کە تۆ ساڵێکی تەواوت لە زینداندا بەسەربرد.
زوفی هاتە وەلاموو گوتی : وانییە، ئەمە شتێکی باشبوو.
سەرۆک بە ڕامانەوە پرسی: چ باشییەک لەوەدایە کەمن ڕێگەم دا باشترین هاوڕێم زیندانی کرێ.
بەڵێ گەر من لە زیندان نەبامە، دەبا لەگەڵ تۆ بام لەم گەشتەی ڕاوت! وەلامی دایەوە زوفی بەزەردەخەنەیەکەوە.

سەرچاوەی وەرگێڕان:
Det är aldrg kört
لاپەڕە: ٢٧، ٢٨، ٢٩
بەرگی یەکەم
هەڤاڵ سەید حەسەن

19‏/05‏/2011

ڕامانێ لەسەر ڕەوتی تیاژیانی شتەکان




عەقلی دیکتاتۆر لە گەڵ عەقلی بیرمەندە فرەزانوو خاوەن داهێنانە ئینسانییەکان لە ڕووی قەبارەو پێکهاتەووە هیچ جیاوازییەکی نییە. لەوانەییە هەندێ زانینی هەڵە دەربارەی قەبارەی مێشکی ئینشتاینمان پێگەیشتبێ، بەهۆی شەیدایی و سەراسیمەیی زۆرێ لە خەلک، سەبارەت تیۆرە ڕێژەییەکەی کە زادەی خەباتی زانستی خۆییەتی. لە تێگەیشتنێکی کۆندا، کە پێی ئاشناین: دەخوازێ گەشەی نائاسایی  مێشکی ئینشتاین بکرێ بەبەڵگەی داهێنانوو پێشڕەوییە زانستیەکانی.
بۆ درێژەی بابەت کلیکی ئێرە بکە.

12‏/05‏/2011

بۆچی گیا دەڕووێ

١٤٧٥ __١٥٦٤
مایکل ئەنجیلۆ
پەیکەرتاشێ
لەڕۆژێکی گەرمی هاوینا، لەژێر تینوو تاوی هەڵاوی خۆرا. لە یەکێ لە شارەکانی ئیتالی، لەپشتەوەی ماڵێ، کوڕێکی بچووک تەماشای پیاوێکی گەنجی دەکرد، کە بە دەرنافیزەکەی دەستی، لە حاڵی کارکردنێکی فرەورد بوو لەسەر پارچەبەردێکی گەورە.
--- بۆچی وادەکەی؟ کوڕە بچوکەکە دەیەوێ بزانێ.
هونەرمەندەکە ناوی مایکل ئەنجیلۆبوو وەلامی داوە:
لەبەرئەوەی ئەمبەردە فریشتەییەکی تیادایە، دەیەوێ دەرکەوێ.



سەرچاوەی وەرگێڕان:
 . KLAS HALLBERH OCH MAGNUS KULL  ,Varför växer greset
لاپەڕە ٣٩

11‏/05‏/2011

ئەنفال

بازرگانی بە تەرم
١


ئەم ماوەییە ژمارەییەکی زۆر لە گۆرەبەکۆمەلەکان هەڵدەدرێنەوە و لەڕێگەی مێدیاوە دەخرێنە بەرچاوی خەلک. لەم بارەوە وێناکردنی وەلامی درووست بۆ پرسیاری ئەوەی کە ئەم گۆڕە بەکۆمەلانە زۆر لەمێژە شوێنەکانییان زانراوە بەلام کەسی بەرپرس یا وەزارەتی پەیوەندیدار زۆر (بەشلۆشۆقی، بە نابەدڵی)   ئەم کارەی ڕاپەڕاندووە. درێژەی بابەت 

04‏/05‏/2011

هاوپشتیمان لەپێناو سەرخستنی پەیامی ژیان





چەند تێبینییەک سەبارەت بە پەروەندەی
 ( سەردەشت عوسمان ) 




 هەلومەرجی خەلکی هه‌ولێر وەک پرسێکی هەنووکەیی له‌ چێوەی درامای حوکمڕانی ئەمڕإۆی کوردستان، گەر تا ئەندازەییەک وەکخۆی یەکێ لە شتە زانراوەکان باسکرێ، وا دەخوێندرێتەوە کە هەولێر: درێژەی بابەت 
.....................................................................................................................................................



یادەوەری ڕۆژنامەوان سەردەشت عوسمان
لە گوندی گردعازەبان کرایەوە  بۆ درێژەی هەواڵەکە کلیکی ئێرەبکە 



............................................................................................................................................................


سەردەشت عوسمان
شوێنی  لە ناو دڵی گەرمی ئازادی خوازانە

تیرۆر کردنی سەردەشت عەسمان
هەموو مێژووی ئەزموونوو دەستەلاتی  زۆردارانە لەژێر پرسیار دادەنێ

تیرۆری لاوێکی ٢٣ ساڵەی خوێندکاری زانکۆ، نەک هەر تەنها خەلکی هەولێر، سلێمانی ، کەرکوک، دهۆک دەهەژێنێ ، وەک درامایەکی بێبەزەییانەو دڵڕەقانەی خەلکانێکی ناشیاو بە کۆمەڵگەیەکی سڤیل ،کە لێبوردەییو تۆلەرانسی تیادا بەبنەماو توخمێکی حەیاتی دادەنرێ، بەڵکو  شایەن بە  هیچ ناوەندوو گۆڵمەزێکی  دەروون ساخلەم  نییە لەهەر ئاستێکی کۆمەلایەتیو ئابووریو فەرهەنگی بێ. ئەوەی کە جێی تێڕامانە. یەکێ لە دلسۆزانی ئەم گرووهە دڵڕەقە، گوتبووی : (توخوا تۆشبای سەردەشتت نەدەکوشت). ئەمە گەردیلەو دانەی لمێکی بیابانی وشکی دونیای بێ فەنتازیای ئەوانە. جێگەی بەزەییو نیگەرانی ئێمەنە، کە کەم هەستن، ناتوانن وێنای سەرەنجامی کارەکانی خۆیان بکەن. با سیمای پڕ هیواو ئارامی سەردەشت عوسمان هێوریانکاتەوە، ئەو هاوڕێیەی کە من نەمبینیوە، هاوخەیاڵی  ئەو بیانییانەییە  کە کوردی نازانن، تەنها لەدەمی  ئەوانەی بەسەرهاتی نێو کوڵانەکانی هەولێروو کوردستانییان لایە، زانیویانە کە سەردەشت تەنها تۆماری ئەفسانەی دڵڕەقی دەستەلاتێکی  ئۆتۆکراتی میلیشیایی و فامیلیای فیوداڵی هاروو  موجریم  نییە. بەڵکو سەردەشت وەک خۆی، وەک بۆچوونی  ئەوانەی تەنها  چیرۆکی ژیانییان بیستووە، دەزانن، لەبەر خاتری جوانی خەیاڵی، خەونی تەنکو پڕ لە  ڕۆشناییوو ڕەنگی، نێوان هێڵی هۆشوو خەوا ، لەجیهانی ویستوو حەزە ساکارەکانی، لەسەر خۆدوانوو دەربڕینی دەردەدڵێ، خۆ هەر تەنها گلەیی لێتان هەبوو بۆ کوشتتان ؟
سەرەتای هاوپشتی

ڕەوندی کورد لە سوید، لە پێناو ژیانێکی ئازادترا

ئەمڕۆ لە شاری یۆتۆبۆری

01‏/05‏/2011

(١)ی ئایار جەژنی کرێکارانی کوردستان پیرۆزبێ



هەڤاڵ سەید حەسەن
haval.1967@gmail.com
١ / ٥ / ٢٠١١
یەکی ئایار سەرەتاییەکە بۆ بیرهێنانەوی مافوو خەسڵەتی گرنگی بوونی یاسا لە ژیانی ئینسانەکان، یەکی ئایار دەربڕینێکی ئازادانەییە لە ویستی ئەو کەسانەی کە ڕووبەڕوون لەگەڵ هەموو ئەو شتانەی کە ژیان دەسازێنێ و لەباری دەکا بۆ مرۆڤ. (کرێکار) یا بە زمانی هاوشارانم عەمەلە ئەو کەسەییە زەحمەتترین کاری لە ئەستۆدایە، کەمترین پاداشتوو حەقدەستی پێ دەبڕێ. درێژە

١ ئایار ی ئەمساڵ خورتوو خرۆشانی ویستی خەلکی کارگەرە

١ ئایار ی ئەمساڵ خورتوو خرۆشانی ویستی خەلکی کارگەرە

ئێمە سۆسیال دیموکراتەکان سەرمایە گوزاریمان لە (مرۆڤ، پەروەردە، پەرستاری و ساخلەمی)ە لە ژێرخانوو توێژینەوەی زانستی دایە. بەم شێوە سوید سازوو پڕ تین دەبێ بۆ سبەینێ. تەنها پەرەدان و بەهێزکردنی تواناو قودرەتی کڕینی تایبەت بە سەرمایە گوزاری نازاندرێ بۆ ئایندە.با زێدەبەها بۆ بەهێزترکردنوو تۆکمەیی سوید بێ وەک ولاتێ، نەک بۆ بەردەوامی داشکاندنەوەی باج.